به‌ڤیدیۆ...هه‌وڵه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

02:42 - 04/06/2019
هەمەڕەنگ

.لە یەکێک لە زیندانەکانی ئەمریکا، زیندانییەک هەوڵ دەدات کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، بەڵام لەلایەن سێ کەسەوە رزگار دەکرێت.

لە زیندانی شاری سانت پول کە پایتەختی ویلایەتی مینیسوتای ئەمریکا، زیندانییەک هەوڵ دەدات كۆتایی به‌ژیانی خۆی بهێنێت و لە نهۆمی دووەمەوە خۆی هەڵدەداتە خوارەوە، بەڵام لەلایەن سێ زیندانی ترەوە  هه‌وڵه‌كه‌ی پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ناهێڵن بكه‌وێته‌ سه‌رزه‌وی.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، زیندانیەکە لە نهۆمی دووەمەوە خۆی هەڵدەداتە خوارەوە، بەڵام لەو کاتەدا سێ زیندانی دیکەوە، عەرەبانەی جل ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی بکەوێتە ناوی، بەمەش رزگاری دەبێت.

لە دواییدا زیندانییەکە کە رزگاری بوو، سوپاسی هاوڕێکانی کرد، بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیەش زۆرترین بینەری دەبێت و دەستخۆشی لەو سێ زیندانیە دەکرێت کە هاوکاریان کردوەو ژیانیان رزگارکردوە.

 

1627 جار خوێندراوەتەوە