بەغداد؛ هاوڵاتیان شێوازی جیاواز بۆ خۆفێنك كردنەوە بەكاردەهێنن

02:16 - 04/06/2019
عێراق

بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما دانیشتوانی بەغدادی هەراسان كردوە   
بەغداد؛ماوەی پێدانی كارەبای نیشتیمانی كەمدەبێتەوە 

هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، نزیك بونەوەی وەرزی هاوین و بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما لەبەغداد كەمبوەنەوەی ماوەی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەهێزی تینیگەرمای بەغداد بەجۆرێكە كە ئامێرەكانی فێنككەرەوەش كاریگەریەكی ئەوتۆیان نەماوە و دانیشتوانی ئەوشارە شێوازی دیكە بۆ خۆفێنك كردنەوە بەكاردەهێنن.  
 

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و كەمبوونەوەی كارەبای نیشتیمانی، خەڵكی بەغدایان هەراسان كردوە‌و بازاری ئامێرەكانی فێنككەرەوەشیان گەرم كردوە

تینی گەرمای هاوینی بەغدا بەجۆرێكە، كە لە شەقامەكان چەندین ئۆتۆمبیل دەبینیت بەرگەی ئەو گەرمایەیان نەگرتووە و لەكار كەوتوون.

خەڵكی بەغدا هەر كە چاویان بەئاو دەكەوێت تاوەكو سەرتا پایان تەڕ نەكەن، لە ئاوەكە دوور ناكەونەوە، هەر بۆیە چەندین دووش لە شەقامەكانی بەغدا بۆ خۆفێنككردنەوە داندراون.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، جگە لە بڵاو كردنەوەی چەند رێنماییەك بۆ خۆپاراستن لە زیانەكانی گەرما، هیچی تریان نییە، داوای بەكارهێنانی چاویلكەو كڵاو و كرێمی دژە خۆر لە هاوڵاتییان دەكەن

ساڵانە لە وەرزی هاویندا، پلەی گەرما لە بەغدا و پارێزگاكانی خواروی عێراق، چەندینجار ٥٠ پلەی سیلزی تێپەڕ دەكات، حكومەتیش  ئەو رۆژە دەكات بە پشوو

574 جار خوێندراوەتەوە