ئەوەی لەبارەی سودی زەیتی تەرخونەوە نەتزانیوە

11:40 - 04/06/2019
تەندروستی

زەیتی تەرخون چەندین ماددەی دژە هەوکردن و بەکتریا و کەڕووی تێدایە، کەچەندان سودی تەندروستی بۆ لەش هەیە.

پێگەی 24ae  لە پەڕەی تەندروستی خۆی بڵاویکردەوە، بۆنکردنی زەیتی تەرخون مەترسی توشبون بە هەوکردن و جەڵتە کەمدەکاتەوەو بەرگری لەش بەهێزدەکات، سەرباری ئەوەی کۆئەندامی هەرس و سوڕی خوێن چالاکدەکات.

هەروەها بۆ چارەسەری بۆنی ناخۆشی ناو دەم بەکار دێت، بەوپێیەی نیو کەوچک زەیتی تەرخون بکەیتە کوپێک ئاوەوە، پاشان بیخەیتە ناو دەمتەوەو غەرغەرەی پێبکەیت.

شارەزایانی بواری تەندروستی دەڵێن، ئەگەر ماسولکەکانی جەستەت ئازاری هەبوو، دەتوانیت بە زەیتی تەرخون مەساجی پێ بکەیت.

دەشڵێن بۆنکردنی زەیتی تەرخون چارەسەری سەر ئێشە دەکات و کارو فرمانەکانی مێشک چالاکدەکات، لەکاتێکدا دەبێتە هۆی نەمانی قەلەقی و خەمۆکی.

2461 جار خوێندراوەتەوە