ads top

جیهان؛ دوای ئەوەی دوێنێ كەمترین نرخی تۆمار كرد ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرز بوەوە

08:42 - 03/06/2019
ئابوری

جیهان؛ ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە كرا

جارێكی تر نرخی نەوت بەرز بووە و و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، گەییشتە  25، 62 دۆلار، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ نزمترین ئاستی لە شەش مانگی رابردوودا تۆمار كردبوو.


دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان كەمترین نرخی لە شەش مانگی ڕابردوودا تۆمار كردو نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو بە 61 دۆلار و 99 سەنت تۆمار كرا، ئەمڕۆ جارێكی تر نرخی نەوت بۆ سەروو 62 دۆلار بەرز بووە و بە 62دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە كرا،  هاوكات نرخی نەوتی خاوی ئەمریكیش بەرز بوەوە و بە 53 دۆلار و پۆینت 89 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریكا و كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە لایەن وڵاتانی ئۆپیك و سزاكانی ئەمریكاش بۆ سەر ئێران هۆكارێكی ترە بۆ كاریگەری خستنە سەر نرخی نەوت.

470 جار خوێندراوەتەوە