بابه‌تێكی ئابڕوبه‌رانه‌ی نه‌یمار بڵاوده‌كرێته‌وه‌

02:10 - 03/06/2019
هەمەڕەنگ

رۆژنامەیەکی ئیسپانی بابه‌تێكی ئابڕوبه‌رانه‌ی نەیمار یاریزانی یانەی پاریس سان جەرمان بڵاودەکاتەوە.

 

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، نەیمار تۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر کچێک رەتدەکاتەوە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، نمایشکارێکی جلوبەرگی بەرازیل، نەیمار تۆمەتبار دەکات بەوەی، دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەری لە یەکێک لە هۆتێلەکانی پاریس لە مانگی رابردوودا.

 

لە بەرامبەر ئەمەدا، نەیمار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتە ڤیدیۆیەکەی خۆی بڵاوکردەوەو تێیدا جەختدەکاتەوە، کە نمایشکارەکە کەمینی بۆ داناوە و کاری لەو شێوەی بەرامبەر نەکردووە.

 

هەروەها تۆمەتەکە رەتدەکاتەوەو دەڵێت کە نامەکانی نێوان خۆی و نمایشکارەکە بڵاودەکاتەوە کە تێدا گفتوگۆی ئاسایییان کردوە.

رۆژنامەی مارکا ئاماژەبەوەدەکات، پۆلیس لەلێکۆڵینەوە لەگەڵ نەیمار بەردەوامەو هەر لایەنێک تۆمەتباری راستی دەرچێت رووبەروی سزا دەبێتەوە.

 

2703 جار خوێندراوەتەوە