بەشێوازی قژ بەستنیان دەردەکەوێت کە هاوسەرگیری کردوە یان نا

12:03 - 02/06/2019
هەمەڕەنگ

دانیشتوانی یەکێک لە گوندەکانی وڵاتی میانمار، ساڵانێکی زۆرە تاوەکو ئێستا داب و نەریتێکی تایبەت بە رەگەزی مێینە پاراستوە و وەک سمبولێک بۆ دیاریکردنی کەسەکە کە هاوسەرگیری کردبێت یاخود نا داناوە.

لە گوندی یای پوت گی لە میانمار کە دەکەوێتە رۆهەڵاتی ئاسیا، نەریتێکی شێوە قژ بەستنی خانمان هەیە، کە تێیدا دەردەکەوێت کەسەکە هاوسەرگیری کردوە یاخود نا.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، ئەگەر کەسەکە لە دواوە هەموو قژی کۆکاتەوەو بیبەستێت، ئەوە هاوسەری هەیە، بەڵام ئەگەر لە دواوە نیوەی قژیان ببەستن و تاڵەکانی ببەنە پشت گوێیان ئەوا دەیسەلمێنێت کە ئەم کەسە کچە و ئامادەیە بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بکات.

مێژووی ئەم نەریتە دەگەڕێتەوە بۆ 200  ساڵ پێش ئێستا و تاوەکو ئێستا بەردەوامی هەیە و لەلایەن دانیشتوانی گوندەکەوە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت.

 

 

2373 جار خوێندراوەتەوە