ads top

هۆشداری دەدرێت لە پێدانی ئەم جۆرە خواردنانە بە کەروێشک

09:24 - 02/06/2019
تەندروستی

رۆژنامەی the sun بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەگەر کەروێشک لە ژەمەکانیدا گێزەرو کاهووی پێبدرێت، ئەوا رووبەرووی مەترسی تەندروستی دەبێتەوە.

 

بەپێی زانیارییە تەندروستییەکانی بەریتانیا، کاهوو ماددەی لاکتوکاریومی تێدایە کە جۆرێکە لە ماددەی هۆشبەر و کاتێک کەروێشک دەیخوات دەچێتە جەستەیەوە و توشی جۆرە بێهۆشبوونێکی دەکات، لەکاتێکدا ئەگەر مرۆڤیش ئەم کەروێشکە بخواتئەگەری هەیە زیانی تەندروستی بۆی هەبێت.

 

لەهەمانکاتدا گێزەریش رێژەی شەکر تێیدا بەرزە، ئەمەش دەبێتە هۆی قەڵەوبوونی کەروێشکەکە لەگەڵ زیان گەیاندنی بە ددانەکانی.

 

پسپۆڕانی بواری پزیشكی ڤێتێنەری دەڵێن، کاتێک کەروێشک گێزەر دەخوات وەک ئەوە وایە کە مرۆڤ شوکەلاتە بخوات.

 

کۆمپانیای بورگس تایبەت بە خواردنی گیانداران رێنمایی دەدەن کە لە ژەمە خۆراکییەکانی کەروێشکدا لەپاڵ رووەکدا، نەعنا و توێکڵی سێو پێبدرێت.


985 جار خوێندراوەتەوە