عێراق؛ لە مانگی ئایاردا 110 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە كراوە

07:55 - 01/06/2019
ئابوری

عێراق؛ داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی رابردوو زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بوە

 
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە مانگی رابردوودا بڕی ١١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردە كردوە‌و داهاتەكەشی زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار بوە.


لە بەیاننامەیەكدا، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، توانیویانە بڕی ١١٠ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بكەن، بە شێوەیەك لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوور، بڕی ١٠٦ ملیۆن و ٦٧٥ هەزار و ٨٨١ بەرمیل هەناردە كراوە، لە كێڵگەكانی كەركوكیش بۆ بەندەری جەیهانی توركیا، بڕی ٣ ملیۆن و ١٦٦ هەزار بەرمیل هەناردەكراوە.

ئاماژەی بەوەش كرد: لە كێڵگەی گەیارە لەپارێزگای نەینەوا، بڕی ٨٩٤ هەزار و ٥٢٨ هەزار بەرمیل هەناردە كراوە.

كۆی گشتی داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی رابردووش، زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بوە.

بەپێی بەیاننامەكە: لە مانگی ڕابردوودا، ڕۆژانە بڕی سێ ملیۆن و ٤٤ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە كراوە‌و تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێكیش،  ٦٦ دۆلار و ٦٨ سەنت بوە.

143 جار خوێندراوەتەوە