رێكخراوی تەندروستیی جیهانی: ئالوودەبوون بە یاریی ئەلیكترۆنی نەخۆشیی دەروونییە

06:28 - 29/05/2019
تەندروستی

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان رایدەگەیەنێت: ئالوودەبوون بە یارییە ئەلیكترۆنییەكان، نەخۆشی دەرونییە‌ و ئەمەش كاریگەریی لەسەر شێوازی ژیانی مرۆڤەكان دروست دەكات.

شیخار ساكسینا، پسپۆڕی دەرونی لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند: ئالوودەبوون بە یارییە ئەلیكترۆنییەكان تا ئاستی 20 سەعات لە شەو رۆژێكدا بەرز بوەتەوە‌و ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی ئالودەبوەكان نەتوانن چێژ لە بەشەكانی دیكەی ژیان وەربگرن و تەندروست بژین.

ئاماژەی بەوەش كردوە: زیادكردنی كاتەكانی یارییكردن، دەبێتە هۆی كێشەی دەروونی و دەتوانێت لە ماوەی ساڵێكدا، ئەو دیاردە دەروونییانە ببێتە نەخۆشی و كێشەی گەورەی دەرونیی لێ بكەوێتەوە.

205 جار خوێندراوەتەوە