توێژینەوەیەک چەند سودێکی دیکەی جووینی بنێشت دەردەخات

10:18 - 29/05/2019
تەندروستی

وەک دەزانرێت جووینی بنێشت بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت و ددانەکان دەپارێزێت، بەڵام نوێترین توێژینەوەی پزیشکی دەریدەخات، بنێشت چەندین سودی دیکەی تەندروستی بۆ لەش هەیە.

پێگەی webteb لە پەڕەی تەندروستیدا باس لە سودە نوێکانی جووینی بنێشت دەکات و بڵاویکردۆتەوە کە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بیرەوەری و کارو فرمانەکان مێشک چالاکتر دەکات.

توێژەران روونیدەکەنەوە، جووینی بنێشت سوڕی خوێن چالاک دەکات و فشاری دەرونی و قەلەقی ئازاری گوێ ناهێڵێت، لەکاتێدا وات لێدەکات ئارەزووی جگەرە کێشانت نەمێنێت.

دەشڵێن، دەبێتە هۆی دابەزینی کێشی لەش، لەکاتێکدا پاش نان خواردن 20 خولەک بنێشت بجویت، بەڵام رێنمایی دەدەن لەوەی لە بنێشتە شیرینەکان دوورکەونەوە چونکە رێژەیەکی بەرزی شەکر و کالۆری زۆری تێدایە، بەمەیش زیان بەددانەکانی دەگەیەنێت و زیانی بۆ سەر تەندروستی گشتیش ھەیە.

1331 جار خوێندراوەتەوە