ماسی جەستە لەم نەخۆشیانە دەپارێزێت

03:25 - 26/05/2019
تەندروستی

 خواردنە دەریاییەکان لە نێویاندا ماسی خواستێکی زۆری لەسەرەو لە هەر چوار وەزرەکەی ساڵدا هاوڵاتییان ئارەزووی خواردنی دەکەن.

پێگەی boldsky  بڵاویکردەوە ، ماسی بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ڤیتامینەکان و ئۆمێگا 3 لەگەڵ ترشە چەوری سودبەخش تێیدا، چەندین سودی تەندروستی بۆ لەش هەیە لەوانە :-

دژە زەهایمەر
توێژینەوە پزیشكییەکانی ئەمریکا دەریانخستوە خواردنی ماسی، ماددەی رەساسی لە مێشکدا چالاکدەکات و بەرپرسە لە رێگریکردنی تێکدانی خانەکانی مێشک و لاوازبوونی فرمانەکانی مێشک لەکاتی پیربووندا، بەمەش لە توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر (خەڵەفان) بەدوورتدەخات.

 

نەمانی هەوکردن
ماسی بەهۆی بوونی ترشە چەوری سودبەش لەگەڵ ڤیتامین E هەوکردنی جومگەکان ناهێڵێت، هەروەها بەهۆیی ڤیتامین D خەوتن باش دەکات.

رێگریکردن لە شێرپەنجە
توێژینەویەەکی ئەمریکی دەڵێت ماسی مەترسی توشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە وەک کۆڵۆن و پەنکرایاس، دەشبێتە کەمبوونەوەی رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا.

 دڵ دەپارێزێت
خواردنی ماسی مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە چونکە لە پێکهاتەکەیدا ترشی ئۆمێگا 3 هەیە کە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و چاویش دەکات.

چارەسەری خەمۆکی دەکات

ماسی وا دەکات بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین لە مێشکدا زیاتر بێت تاوەکو نیشانەکانی دەرکەوتنی خەمکۆی کەمبکاتەوە و بەرگری لەشیش بەهێز دەکات.



536 جار خوێندراوەتەوە