مالیكی: چیتر لەسەر ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بێلایەن نابین

03:04 - 26/05/2019
عێراق

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، چیتر لەسەر ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران بێلایەن نابن، داواش دەكات عێراق رۆڵی خۆی بگێڕێت لەهێوركردنەوەی گرژیەكانی نێوان واشنتۆن و تاران.

لەراگەیەندراوێكدا، نوسینگەی نوری مالیكی،  سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەیدا، لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مالیكی دوپاتیكردۆتەوە، نابێت چیتر لەسەر ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران بێلایەن بن و پێویستە، پشتی ئەو لایەنە بگرن شەڕ و پێكدادان رەتدەكاتەوە، كە مەبەست لێی ئێرانە.

نوری مالیكی، ئاماژەی بەوەشكردوە، دەبێت زمانی هەڕەشەی جەنگ و پەنابردنە بە چەك لەناوچەكەدا دوور بخرێتەوە.

داواشیكرد، هەوڵەكانی عێراق بۆ رەواندنەوەی گرژییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران سەركەوتوو بێت.

2939 جار خوێندراوەتەوە