ژاپۆن؛ ترەمپ و میلانیای هاوسەری ئامادەیی یاری زۆرانبازی بوون

02:37 - 26/05/2019
هەمەڕەنگ

 لەمیانی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ میلانیای هاوسەری بۆ ژاپۆن، بەشداری تەماشاکردنی پێشبڕكێیەکی زۆرانبازی سومو دەکەن.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە ترەمپ و میلانیای هاوسەری لەگەڵ شینزو ئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن و هاوسەرەکەی پێکەوە لەتەنیشت یەکدا دانیشتن و  تەماشای پێشبڕکێی زۆرانبازی سومو دەکەن.

لە پێشبڕکێکەدا زیاتر لە 11500 هەوادار  پێکەوە تەماشای دەکەن و دوو پیاوی زەخم یاری زۆرانبازی سوموئەنجامدەدەن.

سەردانەکەی ترەمپ و میلانیای هاوسەری بۆ یابان 4 رۆژی دەخایەنێت بەمەبەستی باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەن و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتەدا چەند گەشتێک بەو ناوچەدا ئەنجامدەدەن.

2845 جار خوێندراوەتەوە