بەپەلە

ads top

سودی خواردنەوەی شەربەتی مێوژ لە ڕەمەزاندا

01:37 - 26/05/2019
هەمەڕەنگ

یەكێك لەو شەربەتانەی لە مانگی ڕەمەزاندا گرنگییەكی زۆر بە خواردنەوەی دەدرێت، شەربەتی مێوژە كەلەسەر سفرەی زۆرینەی ئەو كەسانە دەبینرێت كە لەم مانگەدا بەڕۆژوو دەبن، بەڕای پسپۆڕانی تەندروستیش خواردنەوەی ئەو شەربەتە سودی بۆ تەندروستی لەش هەیە.

 

بەڕای پسپۆڕەكان خواردنەوەی شەربەتی مێوژ لە ڕەمەزاندا لەش بەهێز دەكات وزە و توانایەكی زۆری پێدەبەخشێت، ئەمەش بۆ لەشی كەسی ڕۆژوەوان زۆر گرنگە بەتایبەت بەهۆی ئەوەی لە ڕۆژدا وزەیەكی زۆری لەدەستداوە و لە ئێواراندا زیاتر بێ هێز دەبێت.

 

خواردنەوەی ئەو شەربەتە جگەر چالاك دەكات، هەروەها یارمەتی هەرسكردنی ئەو بڕە خۆراكە دەدات كە لە بەربانگدا دەخورێت، ئەمە جگە لەوەی سودی بۆ گورچیلەكان هەیە و هەروەها بۆرییەكانی میز پاكدەكاتەوە و بۆ ئەو كەسانەش زۆر گرنگە كە كێشەی كەمخوێنی و كەمی ئاسنیان هەیە.

 

دەوڵەمەندی شەربەتی مێوژ بە كاربۆهیدرات و پرۆتین و ڤیتامینەكان و كانزا جیاوازەكان وایكردووە سودی بۆ پێست هەبێت و و ڕێگریش لە ڕووتانەوەی قژ بكات و تاڵەكانی بەهێز دەكات.

926 جار خوێندراوەتەوە