ads top

هەڵەبجە؛ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ونبوانەوە ڕێوڕەسمێكی تایبەت ڕێكخرا

08:22 - 25/05/2019
گەلەری

هەڵەبجە؛ كەسوكاری منداڵە ونبوەكان داوای دۆزینەوەی منداڵە ونبوەكانیان دەكەن
هەڵەبجە؛ 73 خێزان لە دادگای شارەكە داوای دۆزینەوەی 179 منداڵی ونبوویان دەكەن


بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ونبوانەوە, لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی كەسوكاری منداڵە ونبوەكان, ڕێوڕەسمێكی تایبەت ڕێكخرا, بەشداربوانی ڕێوڕەسمەكەش داوا لە حكومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدار دەكەن، چیتر لە چاوەڕوانیدا نەیانهێڵنەوە و هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبوەكانیان بخەنەگەڕ.

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانییانی كیمیابارانی هەڵەبجەش دەلێت: 73 خێزان لە دادگای شارەكە، داوای دۆزینەوەی 179 منداڵی ونبویان دەكەن كە ماوەی 31 ساڵە چارەنوسیان نازانرێت.

شەونم دووكچ و 3 خوشك و دوو برای لە تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە ون بون.ئەو هەمو ڕۆژێك چاوەڕوانی منداڵەكانیەتی دەڵێت لەهەركوێ‌ سەرەداوێكی دەست كەوتبێت ڕۆشتوە بۆ ئەوەی چارەنوسیان بزانێت.

شەونم ڕووی دەمی دەكاتە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی دەڵێت: ئەگەر یەك ڕۆژ یەك منداڵتان ون بێت حاڵتان چۆنە.ئەوان 31 ساڵە ڕۆڵەكانیان ون بون.

ئالان و چیا دوو منداڵی دۆزراوە بون و 2015 بە كەسوكارەكانیان شاد بونەوە  چیا خوشكی چرۆ تەیب بوو .بەڵام دوای 2 مانگ دەركەوت كە سامپڵەكانی دی ئین ئەی هەڵە بون ،چیا گەڕایەوە وڵاتی ئێران.ئێستا چیا لە چاوەڕوانیدا دەڵێت خەریكە خۆشیان ون دەبن.

25نۆڤەمبەری هەموساڵێك ڕۆژی جیهانی منداڵە ون بوەكانە،لە مۆنۆمێنتی شەهدیانی هەڵەبجەش .مەراسیمێك بۆ ئەو ڕۆژە ڕێكخرا.

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابابارنی هەڵەبجە دەڵێت،73 خێزان لە دادگای هەڵەبجە داوای 179منداڵێ‌ ون بودەكەن.

بەپێی ئامارەكانی كۆمەڵەی مانگی سوری ئێرانی ئەوكات 365 منداڵ لە خێوەتگەی ئەو ڕێكخراوەدا بوە و ڕەوانەی خانەی بێ‌ سەرپەرشتانی تاران كراوە.

ساڵی 1983 نەتەوەیەكگرتوەكان 25  ئایار هەموسالێكی وەك ڕۆژی جیهانی منداڵەونبوەكان دیاری كرد و هەڵەبجەش چیرۆكی منداڵەونبوەكان ڕۆژ بەڕۆش زیاتر دەبن و كەسوكاریان لە چاوەڕ,انی گەراانەوەی منداڵەكانیانن.

184 جار خوێندراوەتەوە