بەپەلە

ads top

به‌ وێنه‌: جوانیه‌كانی رووباری دیجله‌ ببینه‌

08:04 - 25/05/2019
گەلەری

له‌ ئامه‌د بارینی بارانی به‌لێزمه‌ و به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی دیجله‌، بووه‌ته‌ هۆی رژانی رووباری دیجله‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سازگار.


به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو، ئه‌مساڵ له‌ ته‌واوی توركیادا رێژه‌ی باران بارین زیادیكرد و له‌ ئه‌نجامدا ئاستی ئاوی رووبار و ده‌ریاچه‌كان به‌رزبوویه‌وه‌.

له‌ ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵ، به‌هۆی بارینی به‌فر و بارانه‌وه‌، له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌نداوه‌كانی ژه‌بان، دیجله‌ و باتمان له‌به‌ر مه‌ترسیی سه‌رڕێژبوون، ئاوی به‌نداوه‌كان به‌ردرانه‌وه‌.  

له‌ ئامه‌دیش  به‌هۆی بارانی زۆر و به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی دیجله‌وه‌، رووباری دیجله‌ روونترین و سازگارترین دیمه‌نی له‌ماوه‌ی ٣٠ ساڵی رابردوودا وه‌رگرتووه‌.

2545 جار خوێندراوەتەوە