بەپەلە

ads top

ئەنجومەنی ئاسایش چەند بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە عێراق دەركرد

07:56 - 25/05/2019
عێراق

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا لە حكومەتی عێراق دەكات، پێداچوونەوە بە دەستووردا بكات و كێشەی ناوچە كێشەلە سەرەكانیش، چارەسەر بكات.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە كۆبوونەوەی تایبەت بە عێراق، بڕیاری ژمارە ٢٤٧٠ی دەركرد، كە چەند خاڵێك لەخۆ دەگرێت، یەكێك لە خاڵەكان درێژكردنەوەی ماوەی نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكانە لە عێراق بۆ ساڵێكی تر، كە لە ٣١ی ئەم مانگە كۆتایی دێت.

بەپێی بڕیارەكە، نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق، دەبێت ئامۆژگاریی بەغدا بكات بۆ پاڵپشتیكردنی لە گفتوگۆی سیاسیی نیشتمانیی گشتی و هاوكاریان بێت لە دانانی ڕێوشوێنە پێویستەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان، بەشێوەیەكی بێگەرد و پەرەدان بە دیموكراسی لەو وڵاتدا.

بەپێی بڕیارەكە، نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان، هاوكاریی حكومەتی عێراق بكات لە پێداچوونەوە بە دەستوور و جێبەجێكردنی بەندەكانی و لەگەڵ بەغدا ڕێوشوێن دیاری بكەن بۆ چارەسەركردنی گرفت و كێشەی ناوچە كێشە لەسەرەكان.

5612 جار خوێندراوەتەوە