ئابڕووی دەرهێنەرێکی سینەمایی ئاشکرادەبێت

12:52 - 25/05/2019
هەمەڕەنگ

ئابڕووی دەرهێنەرێکی سینەمایی ئەمریکی ئاشکرادەبێت بەوەی دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر زیاتر لە  75 ژن.

 

لەلایەن هەردوو ئەکتەری ناسراو Rose McGowan و Ashley Judd  سکاڵا لە دژی هارفی واینستاین دەرهێنەری سینەمایی بەناوبانگی ئەمریکی تۆماردەکرێت بە تۆمەتی ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی بۆسەریان، بەمەش پەردە لەسەر چەندین تۆمەتی قێزەونی دیکەی هارفی لادەبرێت.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگایەکی راگەیاندنی ئەمریکی، هارفی واینستاین داوای لێبوردن لەو خانمانە دەکات کە دەستدرێکی سێکسی کردۆتە سەریان و بڕی 44 ملیۆن دۆلار دەدات لەبەرامبەر ئەوەی سکاڵاکەیان بکشێننەوە.

 

پارێزەرانی هارفی رایدەگەیەنن کە هارفی بڕی 44 ملیۆن دۆلار دەداتە قوربانیان لەبەرامبەر کشانەوەی سکاڵاکەیان، لەکاتێکدا هارفی رەتیدەکاتەوە کە دەستدرێژی سێسکی کردبێتە سەر زیاتر لە 75 ژن.

 

لە دادگای نیویۆرک هارفی دادگایی دەکرێت و یەکێک لە پارێزەرانی هارفی بە دادوەر دەڵێت گەشتون بە رێککەوتنی ماددی و ئامەژەبەوە دەکات گەشبینە بەم رێککەوتنە.

لە  مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2017 رۆژنامەی نیۆرک تایمزی چیرۆکی وردەکاری دەستدرێژی سێکسی کردنی هارفی بۆ سەر 75  ژنان بڵاودەکاتەوە.

راگەیاندنی ئەم کەیسە دەبێتە هۆی هاندانی ئەو خانمانەی کە لەلایەن هارفییەوە دەستدرێژیان کراوەتە سەر، بێنە سەر خەت و بێدەنگ نەبن و بە رێگای یاسایی هارفی سزای قورس بدرێت.

 

هارفی واینستاین تەمەن 67 ساڵە یەکێکە لە دەرهێنەرە بەناوبانگەکانی فلمەکانی نێو هۆلیود، چەندین خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێناوە لەساڵی 1999 لە ساڵانی حەفتاکانا کۆمپانیای میراماکسی دامەزراندوە و لەساڵی 2005 واز لە دەزگاکەی دەهێنێت  و لەساڵی 2007لە راپۆرتێکی Quartz هاتوە کە هارفی بوە بە زۆر ننافزە لە هۆلیود
'

10878 جار خوێندراوەتەوە