عومان هەوڵی هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران دەدات

07:49 - 24/05/2019
جیهان

وەزیری دەرەوەی عومان، هەوڵێكی وڵاتەكەی بۆ هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران ئاشكرا دەكات و هۆشدارییش دەدات لەبارەی هەڵگیرسانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

یوسف بن علێوی وەزیری دەرەوەی عومان، بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی  رایگەیاندوە: وڵاتەكەی لەگەڵ چەند لایەنێكی تر، هەوڵی هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران دەدەن، بێ‌ ئەوەی باس لە وردەكاریی هەوڵەكە بكات.

 

وەزیری دەرەوەی عومان راشیگەیاندوە: روودانی جەنگ لەناوچەكە، زیان بە تەواوی جیهان دەگەیەنێت.

 

لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا، وەزیری دەرەوی عومان ئەوەشی راگەیاندوە: ئەمریكاو ئێران دركیان بە مەترسییەكانی زیادبوونی ئاڵۆزییەكانی نێوانیان كردوە.

195 جار خوێندراوەتەوە