بەپەلە

ads top

سزاكانی ئەمریكا كۆگاكانی ئێرانی پڕ كردووە لەنەوتی نەفرۆشراو

06:23 - 24/05/2019
ئابوری

ئێران؛ زیاتر لە 70 ملیۆن بەرمیل نەوتی نەفرۆشراو لە كۆگاكاندایە

بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە، ئاستی نەوتی ئێران لەكۆگاكانی كێڵگە نەوتییە وشكایی و دەریاییەكاندا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیانكردوەو گەیشتۆتە سەروی حەفتا ملیۆن بەرمیل نەوت.

لەراگەیەندراوێكدا، دامەزراوەی نەوتی كایرۆس بڵاویكردەوە، بەهۆی سزاكانی ئەمەریكا، بۆ سەر كەرتی نەوتی ئێران و راگرتنی هەناردەی نەوت، ئاستی نەوتی نەفرۆشراوی ئێران لە كۆگاكان زیادیكردوە و حكومەتی ئێرانیش ژێرخانێكی پێشكەوتووی لە پیشەسازی نەوتدا نییە، بتوانێت سوود لە نەوتەكەی وەربگرێت، ئەوەش تێچووی كۆگاكردنی نەوت لەسەر ئەو وڵاتە زیاد كردوە.

دامەزراوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، ئاستی نەوتی كۆگاكراوی وشكایی گەیشتووەتە سەروی 50 ملیۆن بەرمیل، ئەوەش بەرزترین ئاستە لەماوەی ساڵی رابردودا، هەروەها 16 كەشتی نەوت، كە بڕی زیاتر لە 20 ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەڵگرتووە، ماوەی دوو هەفتەیە لەبەندەرەكان راگیراون و جولەیان پێنەكراوە.

لەگەڵ سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا، بۆ سەر كەرتی نەوت، ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران، بۆ كەمتر لە 500 هەزار بەرمیل رۆژانە كەمیكردوە.

650 جار خوێندراوەتەوە