پشكەكانی كۆمپانیای كۆڕەك لە كۆمپانیا بیانییەكان وەردەگیرێتەوە

06:21 - 24/05/2019
کوردستان

دەستەی پەیوەندییەكان سیراوان بارزانی كردە خاوەنی لە 75%ی پشكەكانی كۆمپانیای كۆڕەك
دوو كۆمپانیای بیانی سكاڵا لەسەر كۆڕەك تلیكۆم تۆمار دەكەن

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق، تەواوی پشكەكانی كۆمپانیای كۆڕەك تلیكۆم، لە كۆمپانیا بیانیەكان وەردەگرێتەوەو دەیداتە سیروان بارزانی و دوو  وەبەرهێنەری ناوخۆیی دیكە.

ماڵپەڕی بلومبێرگ، بڵاویكردەوە، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق، لەسەدا ٤٤ی پشكەكانی كۆمپانیای كۆڕەك تێلیكۆمی، لە هەردوو كۆمپانیای ئۆڕەنجی فەڕەنسی و كۆمپانیای ئەجیلیتی، كوەیتی، وەرگرتۆتەوەو بەخشیوەتە سێ وەبەرهێنەر، كە لە نێویاندا سیروان بارزانی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆڕەك تێلیكۆم هەیە.

بەوەش پشكەكانی سیروان بارزانی، لە كۆمپانیاكە، گەیشتە لەسەدا ٧٥، دوو وەبەرهێنەری دیكەش خاوەنی بەشەكەی دیكەی پشكەكانی كۆمپانیاكەن.

لەدوای لێسەندنەوەی پشكەكانیان ئەو دوو كۆمپانیایەش، لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماژەیان بەوەكرد، بەشێوەیەكی نایاسایی پشكەكانیان لێسەندندراوەتەوە و هەموو هەنگاوێك دەگرنەبەر بۆ وەرگرتنەوەی قەرەبوو.

575 جار خوێندراوەتەوە