بەپەلە

ads top

وەزیری دادی توركیا: دیداری ئۆجەلان پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە نییە

06:02 - 24/05/2019
کوردستان

وەزیری دادی توركیا رایدەگەیەنێت، دەستپێكردنەوەی دیداری رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان، پەیوەندی بە هەڵبژاردن و پرۆسەی ئاشیتەوە نییە.

عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی توركیا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لابردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان، پەكەكە، و دەستپێكردنەوەی دیدارو گفتوگۆكان پەیوەندی بەهەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ئیستەنبوڵ و دووبارە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لەوڵاتەكەیدا نییە.

وتیشی، حكومەتی وڵاتەكەی بەهەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمان، دەیەوێت گۆڕانكاری لە یاسای تیرۆر بكات.

 

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا، بڕیاریدا رۆژی 23 ی حوزەیرانی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی ئیستەنبوڵ دووبارە ئەنجامبدرێتەوە، دوای ئەوەی پارتەكەی ئەردۆغان بەرامبەر پارتی جەهەپە لە ئیستەنبوڵ شكستی هێناو دواتر بە بیانوی ئەنجامدانی تەزویر داوایانكرد هەڵبژاردنەكە دوبارە بكرێتەوە.

417 جار خوێندراوەتەوە