ئێران؛ لەدوو هەفتەدا بەهۆی لافاوەوە 24 كەس گیانیان لەدەستداوە

05:47 - 24/05/2019
جیهان

بەهۆی ئەو باران و لافاوەی دوو هەفتەیە چەندین پارێزگای ئێرانی گرتووەتەوە، ٢٤ كەس گیانیان لەدەستداوە، زیانێكی زۆری مادییش بەرئەو ناوچانە كەوتووە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، موجتەبا خالیدی، وتەبێژی فەرمانگەی باری لە ناكاوی ئێران، بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕ و گەردەلوولەی كە لە دوو هەفتەی رابردوودا، ١٨ پارێزگای ئێرانی گرتۆتەوە، ٢٤ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٥ی دیكەیش برینداربوون.

وتیشی، بەردەوامن لە گەیاندنی هاوكاری بە ٨٣ شار و گوند كە كەوتوونەتە ژێر كاریگەری دۆخی سەختی كەشوهەوا و تائیستاش هاوكاری گەیەندراوەتە هەزاران هاوڵاتی.

ئەوەش لەكاتێكدایە ماوەی دوو هەفتەیە شەپۆلێكی بارانبارین چەندین پارێزگای ئێرانی گرتووەتەوە و زیانی گیانی و ماددی زۆری لێكەوتووەتەوە.

383 جار خوێندراوەتەوە