سودی جۆرەکانی ڤیتامین B بۆ لەش

03:59 - 24/05/2019
تەندروستی

جۆرەکانی ڤیتامین B چەندین سودی هەیە و دەورێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی تەندروستی لەش بەتایبەت کۆئەندامی دەمار و هەرس و نەمانی هەوکردن بەرزبوونەوەی رێژەی وزە لە جەستەدا.

 

بەپێی زانیارییە تەندروستییەکان، هەشت جۆر ڤیتامین B هەیە لەوانە؛ سيامين B1، ريبوفلافين B2، نياسين B3، ترشی بانتوسنيك B5، بيريدوكسينB6، بيوتين B7، فولات B9، كوبالامين B12، لە نێوان ئەم ڤیتامیناتانەدا B12 زۆرترین سودی هەیە.

 

پسپۆڕانی بواری خۆراکی دەڵێن، ئەم هەشت جۆر ڤیتامینە لە ‌هێلکە و بڕوکلی و گوڵەبەڕۆژە و ماسی سەلەمون و گۆشتی مریشک و مانگا لەگەڵ شیر و گوێچکە ماسی و فاسۆلیای رەش و سەوزەمەنیدا هەیە.

 

لە سودەکانی ئەم 8 جۆرە ڤیتامینە، بەرزبوونەوەی رێژەی وزە لە جەستەدا و چالاکبوونی کارو فرمانەکانی کۆئەندامی هەرس و دابەزینی کێشی لەش، سەرباری ئەوەی دەبێتە هۆی رێگریکردن لە چرچولۆچی دەموچاو و نەمانی پەڵەو زیپکە لەگەڵ بەهێزبوونی قژ و نینۆک.

 

لە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B دا، لەرزین و نەمانی تەرکیز و هەوکردنی پێست و گیرانی بۆرییەکانی خوێن و خراپبوونی تەندروسیتی دڵ لەگەڵ هەوکردنی چاو و لەدەستدانی هەستی برسێتی و خەمۆکی و توشبوون بە نەخۆشی دەروونی.

1380 جار خوێندراوەتەوە