جێرمی كۆربین: پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ به‌ریتانیا بكرێت

03:33 - 24/05/2019
جیهان

بەریتانیا؛ پارتی كرێكاران داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات 
سەرۆكی پارتی كرێكاران: تێریزا مەی و پارتی پارێزگاران توانای بەڕێوەبردنی بەریتانیایان نییە

 

سەرۆكی پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا، داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات و هێرشی توندیش دەكاتە سەر تێریزا مەی‌و پارتی پارێزگاران.

لە كاردانەوەی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، جێرمی كۆربین، سەرۆكی پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، لە لێدوانێكیدا داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی كردو رایگەیاند: دواجار تێریزا مەی ئەوەی قبوڵ كرد، كە چەند مانگێكە داوای لێدەكرێت، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ دەستلەكاركێشانەوەی مەی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.

لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا، سەرۆكی پارتی كرێكارانی بەریتانیا، هێرشی توندی كردە سەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و پارتی پارێزگاران و رایگەیاند: نە تیریزا مەی و نە پارتە هەڵوەشاوەكەی، لە توانایاندا نییە بەریتانیا بەڕێوە ببەن.

305 جار خوێندراوەتەوە