تێریزا مەی پاش راگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی گریا

02:47 - 24/05/2019
هەمەڕەنگ

تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، پاش راگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی گریا.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند و ئاشكرای كرد كە 7ی مانگی داهاتوو، دەستبەرداری پۆستی سەرۆك وەزیران دەبێت.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، تێریزا مەی پاش راگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆک وەزیران، لەسەر ستەیج گریا و پاشان شوێنەکەی جێ دەهێڵێت.

تێریزا مەی هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند: ئەوەی لەتوانایاندا بوو ئەنجامیاندا بۆ رازیكردنی پەرلەمانتاران لەبارەی برێگزتەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوون، دەشڵێت شانەزییە بۆی کە دوەم ژنە لەو پۆستە خزمەتی کردوە.

لەگەڵ دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، تیریزامەی دەستلەكاركێشانەوەشی لە پۆستی سەرۆكی پارتی پارێزگاران راگەیاند.

3019 جار خوێندراوەتەوە