زیانەكانی جگەرەكێشان لەبەربانگدا

01:44 - 24/05/2019
هەمەڕەنگ

 

زۆرێك لەو جگەرە كێشانەی بەڕۆژوو دەبن، پێش خواردنی ژەمی بەربانگ و دوای خواردنی ئەو ژەمە, زۆرجگەرە دەكێشن ئەویش لەبری ئەو چەند كاتژمێرەی تێدا بەڕۆژووبوون، بە ڕای پسپۆڕانی تەندروستیش جگەرە كێشان لەم دوو كاتەدا زیانەكانی زیاترن، بەراورد بە كاتەكانی دیكە.

 

پزیشكەكان ئاشكرای دەكەن كە كێشانی جگەرەیەك پێش ژەمی بەربانگ، زیانی 10 جگەرەی هەیە كە لە كاتی دیكەدا دەكێشرێت، ئەویش بەهۆی بەتاڵی گەدەی مرۆڤ و نەخواردنی هیچ جۆرە خۆراكێك.

 

جگەرە كێشان لەو كاتانەدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ هەروەها جەڵتەی دڵ و مێشك و نەخۆشی شێرپەنجە و چەندین كێشەی تەندروستی دیكە زیاد دەكات، هەروەها فشاری خوێن بەرزدەكاتەوە.

 

پسپۆڕەكان داوا لەكەسانی جگەرەكێش دەكەن، مانگی ڕەمەزان بكەنە دەرفەتێكی باش بۆ وازهێنان و دووركەوتنەوە لە جگەرە، بەو پێیەی لەو مانگەدا ڕۆژانە بۆ ماوەی زیاتر لە 15 كاتژمێر جگەرە نەكێشن ئەوەش دەرفەتێكی باشە بۆ ڕاهاتن لەسەر جگەرە نەكێشان.

895 جار خوێندراوەتەوە