بەپەلە

ads top

كفری؛ دوو چەكداری دەمامكدار هاوڵاتییەكیان كوشت

12:28 - 24/05/2019
کوردستان

قەڵادزێ؛ بەهۆی شەڕی نێوان كوڕ و باوكێكەوە پۆلیسێك بریندار بوو 

بەهۆی شەڕی نێوان كوڕ و باوكێكەوە لە قەڵادزێ، پۆلیسێك بریندار بوو، لە كفریش تەقە لە هاوڵاتییەك كراو، گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاوی كردووەتەوە: كاتژمێر حەوت و 15 خولەكی ئێوارەی دوێنێ لە قەڵادزێ، شەڕ لە نێوان كوڕ و باوكێكدا دروستبووە و پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر بە مەبەستی ئاساییكردنەوەی گرژیی نێوانیان، گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە، بەڵام كوڕەكە بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی كردووە و گوللـەیەك بەر كارمەندێكی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر كەوتووە و بەهۆیەوە بریندار بووە.

ئاماژەی بەوەش كردووە: كارمەندەكەی پۆلیس لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، چارەسەری پێویستی بۆ كراوە و تەقە كەرەكەش بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 406 دەستگیركراوە.

هاوكات، شەوی رابردوو لە نێو بەنزینخانەیەك لە رۆژئاوای قەزای كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، دوو چەكداری دەمامكدار كە ماتۆڕسكیلێكیان پێ بووە، تەقەیان لە خاوەنی بەنزینخانەكە، كردووە‌و كوشتویانە.

KNN پەیوەندیی كرد بە پۆلیسی گەرمیانەوە، بێ ئەوەی زانیاریی لەسەر رووداوەكە ئاشكرا بكات، هەواڵەكەی پشتراست كردەوە و رایگەیاند: لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەست پێكردووە.

1317 جار خوێندراوەتەوە