كه‌لار؛ بۆ یه‌كه‌مجار پڕۆژه‌یه‌كی‌ نوێ له‌ بواری‌ هاتوچۆدا جێبه‌جێ ده‌كرێت

08:36 - 22/05/2019
کوردستان

كه‌لار؛ له‌مه‌ودوا بۆ یه‌ك كاتژمێر وه‌ستانی‌ ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان 500 دینار وه‌رده‌گیرێت
له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق بۆ یه‌كه‌مجاره‌ سیستمی‌ پاركینگ له‌ كه‌لار جێبه‌جێ ده‌كرێت

بۆ یه‌كه‌مجار پڕۆژه‌یه‌كی‌ نوێ له‌ بواری‌ هاتوچۆدا له‌ قه‌زای‌ كه‌لار, جێبه‌جێ ده‌كرێت, كه‌ بۆ یه‌ك كاتژمێر وه‌ستانی‌ ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان, بڕی‌ 500 دینار وه‌رده‌گیرێت.

به‌گوێره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌: كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاریشه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌ هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌مدا شاره‌وانیی‌ كه‌لار هێڵكاریی‌ بۆ شوێنی‌ 300 ئۆتۆمبێل له‌ بازاری‌ قه‌زاكه‌ دیاریی كردوه‌‌و بڕیاریشه‌ له‌ قۆناغی‌ دوه‌مدا، هێڵكاریی‌ بۆ شوێنی‌ نزیكه‌ی‌ 2 هه‌زار ئۆتۆمبێل دیاری بكرێت...

ئه‌م سیستمه‌ ماوه‌ی ساڵێكه‌ كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت، له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌شێوه‌ی هێڵكاری شوێن بۆ وه‌ستانی ٣٠٠ ئۆتۆمبێل دیاری كراوه‌، نرخی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ یه‌ك كاتژمێر ٥٠٠ دیناره‌ و له‌و ماوه‌یه‌ش تێپه‌ڕبێت زیاتر هه‌زار دینار له‌ شۆفێران وه‌رده‌گیرێت، هه‌ر شۆفێرێكیش له‌ناو بازاڕو به‌ده‌ر له‌و شوێنانه‌ی دیاریكراوه‌، ئۆتۆمبێل ڕابگرێت سزا ده‌درێت.

ئه‌م سیستمه‌ دراوه‌ته‌ كه‌رتی تایبه‌ت و هه‌لی كاری بۆ ٢٣ گه‌نج ڕه‌خساندوه‌، به‌ جێبه‌جی كردنی سیستمه‌كه‌  ساڵانه‌ حكومه‌ت نزیكه‌ی ١٩ ملیۆن دیناری ده‌ستده‌كه‌وێ، داهاته‌كه‌شی بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی كه‌لار ته‌رخان ده‌كرێت، قۆناغی دوه‌میش دیاری كردنی هه‌زار شوێنی تره‌ بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێل

له‌ساڵی ١٩٧٠ حكومه‌تی ئه‌وكاته‌ی عێراق به‌ مه‌رسومی كۆماریی ژماره‌ی ١٣٧ كه‌لاری له‌ گوندێكه‌وه‌ كرد به‌ قه‌زا، ئێستا كه‌لار گه‌وره‌ترین قه‌زای باشوری كوردستانه‌، ئه‌و سیستمی پاركینگه‌ی له‌ قه‌زاكه‌ خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌كرێ دراوه‌.

388 جار خوێندراوەتەوە