بەپەلە

ads top

هه‌ولێر؛ 12 لایه‌نی‌ سیاسیی كوردستان له‌ باره‌گای‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ حیزبی‌ شیوعیی‌ كوردستان كۆبوونه‌وه‌

08:32 - 22/05/2019
کوردستان

هه‌ولێر؛ لایه‌نه‌كان داوا ده‌كه‌ن كێشه‌ی‌ جوتیارانی‌ ناوچه‌ دابڕینراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت

له‌ شاری‌ هه‌ولێر 12 لایه‌نی‌ سیاسی‌ له‌سه‌ر بارودۆخی‌ ئێستای‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ و دواتریش به‌ یاننامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی‌ كوردستان و په‌رله‌مان و نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و كونسوڵی‌ وڵاتان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد‌و داوا ده‌كه‌ن، به‌زووترین كات كێشه‌كانی‌ ئه‌و ناوچانه‌، چاره‌سه‌ر بكرێن....

له‌  كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لایه‌نه‌كان تشیكیان خسته‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی‌ له‌ ئێستادا له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رووده‌دات.

 دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌یاننامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و په‌رله‌مانی‌ عێراق و نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كونسوڵی‌ وڵاتان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد.

به‌یاننامه‌كه‌یان باس له‌ ناوچه‌  كوردستانییه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ده‌كات  كه‌ له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان و هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و ده‌ركردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ موڵك و ماڵ و زه‌وی‌ كوردنشینه‌كان له‌و ناوچانه‌دا و له‌ ئێستادا به‌رهه‌می‌ كشتوكاڵی جوتیاره‌ كورده‌كان له‌ هه‌ندێ‌ ناوچه‌دا تاڵان ده‌كرێت و ده‌سووتێنرێت و داوا ده‌كه‌ن به‌زووترین كات كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و شایسته‌ داراییه‌كانی‌ جوتیارانی‌ كوردستانیش بدرێته‌وه‌.

به‌رپرسێكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هاوكات به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بوو رایگه‌یاند:  ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ده‌رهاویشته‌ خراپه‌كانی‌  ریفراندۆم و له‌ده‌ستدانی‌ %51 خاكی‌ كوردستان و ئه‌و بارودۆخه‌ خراپه‌ی‌ له‌ ئێستادا له‌و ناوچانه‌ له‌ ئارادایه‌.

ئه‌ندامێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ دیموكراتی‌ گه‌لی‌ كوردستان ده‌ڵێت‌و له‌ ئه‌نجامی‌ یه‌ك نه‌گرتنی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان‌و نه‌بوونی‌ یه‌ك وتار ئه‌و بارودۆخه‌ خراپه‌  روویداوه‌,

به‌هۆی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌غدا حكومه‌تی‌ عێراق رێگه‌ خۆشكه‌ر بووه‌ بۆ هێنانی‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان  بۆ ناوچه‌ كوردیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم‌و ده‌ستكراوه‌ی‌ كردوون بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌می‌ جوتیاره‌ كورده‌كان به‌تاڵان ببه‌ن و بسووتێنن‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌یتوانیوه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.

412 جار خوێندراوەتەوە