قایمقامیه‌تی كه‌لار كاری‌ ده‌رمانخانه‌كان و كۆگاكانی ده‌رمان رێكده‌خاته‌وه‌

06:55 - 22/05/2019
کوردستان

قایمقامی كه‌لار: هه‌ر كه‌سێك ببێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م رێكخستنه‌وه‌ی‌ كاری‌ ده‌رمان ده‌یده‌نه‌ دادگا

دوای‌ بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی‌ كاری‌ ده‌رمانخانه‌كان، قایمقامیه‌تی كه‌لار له‌رێگه‌ی‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا، ده‌ستی كردوه‌ به‌رێكخستنه‌وه‌ی‌ كۆگاكانی ده‌رمان و ده‌رمانخانه‌كانی سنوره‌كه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك ببێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م رایی كردنی كاری‌ لیژنه‌كه‌یان و رێكخستنه‌وه‌ی‌ كاری‌ ده‌رمانخانه‌كان، ئه‌وا روبه‌ڕوی یاسای ده‌كه‌نه‌وه‌..

136 جار خوێندراوەتەوە