به‌غدا؛ لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ‌و ئاودێریی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌دواداچوون بۆ كیشه‌ی‌ جوتیاران ده‌كه‌ن

06:54 - 22/05/2019
کوردستان

وه‌فدێكی‌ لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ و ئاودێریی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی‌ جوتیارانی‌ هه‌رێم، سه‌ردانی‌ به‌غدایان كرد..

عوسمان عه‌لی‌، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ و ئاودێریی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ KNN ی‌ راگه‌یاند: ده‌یانه‌وێت به‌دواداچون بۆ پێنه‌دانی‌ شایسته‌داراییه‌كانی‌ جوتیارانی‌ هه‌رێم بكه‌ن كه‌ حكومه‌تی‌ عێراق به‌ بیانووی‌ هاورده‌كردنی‌ گه‌نمی‌ ئۆكرانی‌ و پێدانی‌ به‌ حكومه‌ت له‌ لایه‌ن جوتیارنی‌ هه‌رێمه‌وه‌، شایسته‌ داراییه‌كانیان راگرتوه‌‌و وتیشی‌: به‌ڵام ئه‌و بیانوه‌، هیچ بنه‌مایه‌كی‌ نییه‌.

سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ و ئاودێریی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، وتیشی‌: به‌شێكی‌ تر له‌ ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌یان، زیادكردنی‌ رێژه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ گه‌نمی‌ ئه‌مساڵی‌ جوتیارانه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ دیاریكراوه‌، رێژه‌یه‌كی‌ زۆر كه‌مه‌...

299 جار خوێندراوەتەوە