مای‌: قبوڵمه‌ ریفراندۆمی دوه‌م ئه‌نجام بدرێت به‌ مه‌رجێك ره‌شنووسه‌كه‌م بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌

06:30 - 22/05/2019
جیهان
تێریزا مای‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا

به‌ریتانیا؛ تێریزا مای‌ ره‌شنووسێكی‌ نوێی‌ 10 خاڵیی‌ له‌باره‌ی‌ برێگزته‌وه‌ ده‌ده‌ته‌ په‌رله‌مان

تێریزا مای‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا، ره‌شنوسێكی‌ نوێی‌ 10 خاڵیی‌ له‌باره‌ی‌ پرسی‌ برێگزته‌وه‌، ئاماده‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ په‌رله‌مان بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌..  

تێریزا مای‌ رایگه‌یاندوه‌: له‌ره‌شنوسه‌كه‌یدا ئاماده‌یی‌ پیشانداوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی‌ دوه‌م كه‌ داواكاری‌ هه‌ندێك په‌رله‌مانتاران و پارتی‌ كرێكارانی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ به‌و مه‌رجه‌ی‌ ره‌شنوسه‌كه‌ی‌ له‌په‌رله‌مان ده‌نگی‌ له‌سه‌ر بدرێت.

تێرێزا مای‌ ده‌ڵێت: ره‌شنوسه‌ نوێكه‌ی‌، چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی‌ تیادایه‌ و گرنگن بۆ به‌ریتانیا.

مای‌ ده‌شڵێت, له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی‌ دوه‌م نییه‌، چونكه‌ ئه‌و پێی‌ وایه‌ ده‌بێت ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم جێبه‌جێ بكه‌ن، نه‌ك داوا له‌ خه‌ڵكی به‌ریتانیا بكه‌ن ده‌نگ له‌سه‌ر ریفراندۆمی‌ دوه‌م بده‌ن، به‌ڵام ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتاران ئه‌وه‌یان ده‌وێت.

تێریزا مای‌، داواشی‌ له‌ جێرمی‌ كۆربین سه‌رۆكی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌كات، پشتیوانیی‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌...

828 جار خوێندراوەتەوە