كۆشكی سپی: ئه‌گه‌ر سوریا چه‌كی كیمیایی له‌ ئیدلیب به‌كارهێنابێت ئه‌وا وه‌ڵاممان ده‌بێت

06:14 - 22/05/2019
جیهان

ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گونجاو له‌سوریا ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌ ئیدلیب چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنابێت، به‌و پێیه‌ی پێشتر و له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا هۆشداری ئه‌وه‌یدابوه‌ سوپای سوریا كه‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر ئیدلیب و بێ وه‌ڵام نابێت..

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یاند: ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن له‌ یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردودا، سوپای سوریا له‌ پرۆسه‌ سه‌ربازیه‌كانی بۆ سه‌ر لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌ ئیدلیب، چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنابێت و له‌باره‌یه‌شه‌وه‌ نیگه‌رانیی خۆی نیشان ده‌دات.

 ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر بزانن سوریا په‌نای بۆ به‌ركاهێنانی چه‌كی كیمیایی بردبێت، ئه‌وا به‌توندترین شێوه‌ وه‌ڵامیان ده‌بێت.

 له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه‌، ئه‌مریكا تائێستا سه‌رگه‌رمی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌، هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی كرملن، تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن: ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كاری و تۆمه‌تباركردنی لایه‌نه‌كانی تری ده‌ست پێكردوه‌، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆشكی سپی دوپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ناكرێت ئینكاری له‌هێرشه‌كانی سوپای سوریا له‌وباره‌یه‌وه‌ بكرێت...

156 جار خوێندراوەتەوە