بەپەلە

حه‌سه‌ن رۆحانی‌: هه‌میشه‌ تاران له‌به‌رامبه‌ر كۆشكی‌ سپی‌ سه‌ركه‌وتوو بوه‌

06:06 - 22/05/2019
جیهان
حه‌سه‌ن رۆحانی‌, سه‌رۆك كۆماری‌ ئێران


حه‌سه‌ن رۆحانی‌: ئیسرائیل و وڵاته‌ نه‌یاره‌كانی‌ ئێران هه‌میشه‌ واشنتۆن هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن
حه‌سه‌ن رۆحانی‌: ئه‌مریكا وایده‌زانی‌ دۆلارێك ده‌گاته‌ 50 هه‌زار تمه‌ن به‌ڵام ئه‌و پیلانه‌ شكستی‌ خوارد

سه‌رۆك كۆماری‌ ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مریكا له‌ رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ ئێران، به‌ ته‌نها ماوه‌ته‌وه‌و هه‌میشه‌ تاران له‌به‌رامبه‌ر كۆشكی‌ سپی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌..

حه‌سه‌ن رۆحانی‌, سه‌رۆك كۆماری‌ ئێران, له‌ وتارێكدا له‌ شارۆچكه‌ی‌ ماكۆ له‌ ئازه‌ربایجانی‌ خۆرئاوا رایگه‌یاند: به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكا ده‌یانویست بابه‌تی‌ رێكه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌ ئێران، ببه‌نه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و سزای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پێنن، به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ تاران له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ نه‌كشایه‌وه‌ ئه‌و پلانه‌یان شكستی‌ هێنا.

وتیشی‌: ئه‌مریكا به‌رده‌وام وڵاتانی‌ دیكه‌ی‌ هانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ رێكه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌ ئێران بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام سه‌رجه‌م پلانه‌كانی‌ شكستی‌ هێناو به‌ ناچاری‌ خۆی‌ له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ كشایه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌مریكا وایده‌زانی‌ دۆلارێك ده‌گاته‌ 50 هه‌زار تمه‌ن به‌ڵام ئه‌و پیلانگێڕیه‌ شكستی‌ خوارد, ئه‌وه‌شی‌ ئه‌مریكا هانده‌دا بۆ شه‌ڕكردن, ئیسرائیل و نه‌یاره‌كانی‌ ئێرانن كه‌ ده‌یانه‌وێت واشنتۆن بخه‌ڵه‌تێنن و ئامانجه‌كانیان به‌ده‌ست بێنن..

506 جار خوێندراوەتەوە