سود و زیانەکانی سیر بۆ جگەر

01:29 - 22/05/2019
تەندروستی

سیر بەهۆی ئەو ماددانەی کە تێیدایەتی، چەندین سودی هەیە، لەوانە بەهێزبوونی بەرگری لەش و جگەر.

پسپۆڕانی بواری تەندروستی دەڵێن، خواردنی سیر دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن و فرمانەکانی جگەر چالاکدەکات، سەرباری ئەوەی کرداری کۆئەندامی هەرس ئاسان دەکات و چەوری لەش دەتوێنێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییە تەندروستییەکان، ترشی ئەمینی میسونین کە لەسیردا هەیە، جگەر لە چەند نەخۆشیەک دەپارێزێت و سوڕی خوێن چالاک دەکات هەروەها رێگری لە دروستبوونی بەردی زراو دەگرێت.

بەڵام پسپۆڕانی بواری پزیشکی رێنمایی دەدات لەوەی ئەو کەسانەی نەخۆشی جگەریان هەیە پێویسیە کەمتر سیر بخۆن ، چونکە زیانی تەندروستیی بۆی دەبێت خانەکانی لەناودەبات .

8965 جار خوێندراوەتەوە