به‌ وێنه‌... خانەنشینانی سلێمانی لە سه‌ره‌ی وەرگرتنی مووچەکانیاندا

01:19 - 22/05/2019
گەلەری

مانگانە و لە کاتی ھاتنی مووچەی خانەنشینان، بەردەم بانکەکان قەرەباڵەخی زۆر بەخۆوە دەبینن، بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش دایناوە، ئەمڕۆ کۆتا رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی رابردوو بوو.

 

مووچەی خانەنشینان دەکەوێتە کۆتایی خشتەی دابەشکردنی مووچەوە، لەو رۆژەشدا بەردەم بانکەکان قەرەباڵەخی زۆریان لەسەر دروست دەبێت و ژمارەیەکی خانەنشینان لە ژن و پیاو لە بەری بەیانەوە روو لە بانکەکان دەکەن.

لە شاری سلێمانی چەند بانکێکی حکومی بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دیاری کراون، بە ھۆی کەمی ژمارەی ئەو بانکانە و زۆری ژمارەی خانەنشینانیشەوە، فشارێکی گەورە لەسەر ئەو بانکانە دروست دەبێت.

 

بەشێکی زۆری خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان نیگەرانن لە کەمی مووچەکانیان و خراپی دۆخی ژیانیان لە دوای دەیان ساڵ خزمەتکردن لە فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا.

509 جار خوێندراوەتەوە