سلێمانی؛ فەوجێكی پێشمەرگە لە فەرماندەیی گشتی گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان رێكخست

11:18 - 22/05/2019
کوردستان

سلێمانی؛ گردبوونەوەكەیان دژی خراپی خواردن و نەبوونی خزمەتگوزارییە لە شوێنی حەوانەوەیاندا

دژی خراپی خواردن و نەبوونی خزمەتگوزاریی لە شوێنی حەوانەوەیاندا، فەوجێكی پێشمەرگە گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان رێكخست.

سەرچاوەیەك لە هێزەكانی پێشمەرگە، لە فەرماندەیی گشتی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لەسلێمانی، بە KNNی راگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەناو بارەگایی فەرماندەیی گشتی ژمارەیەكی زۆر لە پێشمەرگەكانی فەوجی یەكی سەر بە لیوای 11ی هێزەكانی پێشمەرگە، دژی خراپی جۆری خواردن و نەبوونی خزمەتگوزاری پێویستی وەك فێنك كەرەوە و پێداویستیە سەرەتاییەكانی دیكە لەناو بارەگای لیواكەیاندا,گردبونەوەی ناڕەزایەتییان رێكخستووە.

وتیشی: پێشمەرگە بەشداربووەكانی گردبوونەوەكە داوایان كردووە هەرچی زوترە وەڵامی داواكارییەكانیان بدرێتەوە و ئەو پێداویستیانەیان بۆ دابین بكرێت و جۆری ئەو خواردنەی، كە رۆژانە بۆیان دابین دەكرێت كوالێتیەكەی باشتر بكرێت.

5597 جار خوێندراوەتەوە