بەپەلە

ads top

خانەقین؛ دوای نزیكەی 20 رۆژ لە ونبوونی تەرمی منداڵێكی نابیست دۆزرایەوە

10:58 - 22/05/2019
کوردستان

دوای نزیكەی 20 رۆژ لە ونبوونی تەرمی منداڵێكی نابیست، لە سنوری قەزای خانەقین، لەلایەن ژمارەیەك جوتیارەوە دۆزرایەوە. 

پەیامنێری KNN رایگەیاند: پاش ئەوەی بۆ ماوەی 19 رۆژ بوو، منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ، لە گوندی عەلیاوەی سەر بە قەزای خانەقین چارەنوسی نادیاربوو، سەرەنجام لەلایەن ژمارەیەك جوتیاری سنورەكەوە، تەرمەكەی لەناو یەكێك لە كێڵگە كشتوكاڵییەكانی سنوری گوندەكەدا دۆزراوەتەوە.

وتیشی: ئەو منداڵە ناوی "لانە ئەندام" بوەوە مندالێكی نابیست بووە و لە كاتی دۆزینەوەی تەرمەكەیدا بەشێكی زۆر لە لەشی ئەو منداڵە لەلایەن گیاندار و باڵندەكانەوە خوراوە و دایكی منداڵەكەش تەرمی منداڵەكەی خۆی ناسیوەتەوە، دواتریش تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە لە نەخۆشخانەی گشتی دیالە.

ئەوەش لەكاتێكدایە دایك و باوكی ئەو منداڵە بە هەمان شێوە خاوەن پێداویستی تایبەتن و نابیستن.

3181 جار خوێندراوەتەوە