ئەو هەڵانەی دوای بەربانگ ئەنجامدەدرێت ئەمانەن

09:49 - 22/05/2019
هەمەڕەنگ

زۆرێك لەو كەسانەی بەڕۆژوو دەبن دوای بەربانگ كردنەوە، خواردنەوە گازییەکان یان خواردنی شیرینی و چەوری دەخۆن یاخود چەند كارێك ئەنجام دەدەن، بەڕای پسۆڕانی تەندروستی هەڵەن و كێشەی تەندروستی دروست دەكەن بەتایبەت لە كۆئەندامی هەرسدا.

یەكێك لەو هەڵە باوانە كەسانێكی زۆر ئەنجامی دەدەن، ڕاستەوخۆ خواردنەوەی چایە، بەوپێیەی چا هەندێ ماددەی خۆراكی تێدایە كە ڕێگری لە هەرسكردنی خواردن دەكات، ئەمە جگە لەوەی بەهۆی ئەو خواردنەوەیەوە سود لەبەشێكی ئەو ماددە خواراكیانە نابینرێت كە لەپێكهاتەی خوانی بەربانگدا هەبووە.

 هەروەها خەوتن دوای بەربانگ دەبێتە هۆی دواخستنی پرۆسەی هەرسكردن لە گەدەدا و كۆبونەوەی ئەو خۆراكانە بۆ ماوەیەكی زیاتر، ئەوەش ئەگەری ژەهراوی بوون و هەوكردن زیاد دەكات.

بۆ دووركەوتنەوە لە ئەگەری توشبوون بەو كێشانە، پسپۆڕەكان ڕێنمای هاوڵاتیان دەكەن، بەوەی دوای نزیكەی كاتژمێرێك لە بەربانگ كردن چا بخورێتەوە، دوای خواردنەوەی چاش لەبری پاڵكەوتن و پشوودان چەند ڕاهێنانێكی وەرزشی ئەنجام بدەن بەتایبەت وەرزشی ڕۆشتن.

2717 جار خوێندراوەتەوە