بەپەلە

ads top

واشنتۆن بەشێوەیەكی كاتی چەند سزایەكی لەسەر كۆمپانیای هواوی لابرد

10:09 - 21/05/2019
ئابوری

حكومەتی ئەمریكا، بە شێوەیەكی كاتی هەندێك لەو كۆت و بەندە بازرگانییانەی كە هەفتەی ڕابردوو خستیە سەر كۆمپانیای هواوی چینی، لایدەبات.

لەراگەیەندراوێكدا، وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا بڵاویكردەوە، بۆ ماوەیەكی كاتی رێگە بە كۆمپانیای هواوی چینی دەدەن، پێداویستییە تەكنەلۆژییەكانی ئەمریكا بكڕێت بۆ بەردەوامبونی خزمەتگوزاریی ئامێرە تەكنەلۆژییەكان و ئەپدەیتبونی ئەو پرۆگرامانەی لە ئێستادا لەسەر مۆبایلەكانی هواوی هەیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر واشنتۆن، كۆمپانیای هواوی تۆمەتباركرد، بەوەی لەلایەن حكومەتی چینەوه ‌بۆ سیخوڕیكردن بەكاربهێنرێت، بەو هۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا، مامەڵەكردن و بەرهەمەكانی هواوی لە ئەمریكا قەدەغە بكات.

هواوی گەورەترین كۆمپانیای چینییە له ‌بواری مۆبایل و لە ١٧٠ وڵاتی جیهان بەرهەمەكانی دەفرۆشێت و، ١٩٠ هەزار كارمەندی هەیە، لە ساڵی ٢٠١٨دا داهاتەكەی زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار بووە.

530 جار خوێندراوەتەوە