بەپەلە

ads top

عادل عەبدولمەهدی: هەوڵی هێوركردنەوەی گرژییەكانی نێوان واشنتۆن و ئێران دەدەین

08:52 - 21/05/2019
عێراق

عادل عەبدولمەهدی: بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە شاند رەوانەی واشنتۆن و تاران دەكەین

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵی هێوركردنەوەی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران دەدەن، بۆ ئەو مەبەستەش شاند ڕەوانەی تاران و واشنتۆن دەكەن.


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا رایگەیاند، شاند ڕەوانەی تاران و واشنتۆن دەكەن، بەمەبەستی كۆتایهێنان بە گرژیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران.

راشیگەیاند، هیچ لایەنێكی ‌عێراقی نایەوێ هانی ‌دۆخەكە بدات بە ئاڕاستەی هەڵگیرساندنی جەنگ لەناوچەكەدا، سەرجەمیان كۆكن لەبارەی ‌پێویستیی ‌دۆزینەوەی ‌چارەسەر بۆ ئەو قەیرانە.

وتیشی، لە ئەگەری داخستنی گەرووی هورمزدا، جێگرەوەی ستراتیژییان هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسانی‌ئەمەریكا و ئێران جەختیان لەوە كردوەتەوە كە خوازیاری ‌هەڵگیرسانی‌ جەنگ نین.

ئەمەش لە كاتێكدایە، لەگەڵ گرژبوونی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن، بەرپرسانی عێراق جەختدەكەنەوە، نابن بە بەشێك لەو ململانێیە و هەوڵی چارەسەری گرژییەكان دەدەن.

198 جار خوێندراوەتەوە