بەپەلە

چین داوا لە ئەمریكا دەكات باجی گومرگی لەسەر كۆمپانیاكانیان هەڵگرن

06:52 - 21/05/2019
جیهان

دوای گوگڵ چوار كۆمپانیای تر پەیوەندیەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای هواوی هەڵپەسارد
150 كۆمپانیای ئەمریكی لە نامەیەكدا داوا لە ترامپ دەكەن باجی گومرگی لەسەرچین هەڵگرێت


سزا ئابوریەكانی ئەمریكا لەسەر چین درێژەی هەیە و دوای كۆمپانیای گوگڵ، چوار كۆمپانیای تر، پەیوەندیەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای هواوی هەڵپەسارد، بەرپرسانی باڵای چینیش دەڵێن، سزاكان كاریگەیان لەسەر ئابوری چین دەبێت و داواش دەكەن باجی گومرگی لەسەر كۆمپانیاكانیان هەڵگرن، 150 كۆمپانیای ئەمریكیش كە لە نێویاندا، كۆمپانیای ئەدیداس و نایك هەیە، دەڵێن سزاكە زیانی ئابوری بەوانیش دەگەێنێت لە نامەیەكداش داوا لە دۆناڵدترامپی سەرۆكی ئەمریكا دەكەن باجی گومرگی لەسەر كۆمپانیان چینیەكە هەڵبگرێت..


دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، كۆمپانیانی هواویی چینی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بەسەر زانیاریەكانیەوە، خستە لیستی ڕەشی بازرگانی وڵاتەكەیەوە، سزاكانی ئەو وڵاتە بەسەر كۆمپانیاكەدا درێژەی هەیە و دوابەدوای كۆمپانیای گوگڵ كە بەشێك لە پەیوەندیەكانی لەگەڵ هواوی هەڵپەسارد.
بەپێی بڕیارەكەش، ناردنی هاردوەیر و سۆفوتوەیر و خزمەتگوزاریە تەكنیكیەكانی نێوان هەردولا دەوەستێنت.
لای خۆیەوە، وتەبێژی گوگڵ بە ئاژانسی ڕۆتەرزی ڕایگەیاند: ئەو بڕیارە لە دەرەوەی چین-یش، كاریگەری لەسەر بازرگانی مۆبایلی هواوی دەبێت، چونكە بەرهەمەكانی ئەو كۆمپانیایە، ناتوانێت بەرنامە و ڤێر ژنە نوێیەكانی ئاندرۆید لە خۆبگرێت.
هاوكات، (Google-Intel-Qualcomm-Xilinx-Broadcom) پەیوەندیەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای هواوی هەڵپەسارد.
دوپاتیشیدەكەنەوە، كە بەهیچ شێوەیەك كاڵاكانیان بە كۆمپانیایی هوای چینی نافرۆشن، بەمەش سزاكانی سەر ئەو كۆمپانیایە زیاتردەبن و بەتەواوی زیانی ئابوری بەردەكەوێت.
سزاكانی ئەمریكا بۆ سەركۆمپانیای هواوی چینی زیان بە هاوڵاتیانیش دەگەیەنێت بەجۆرێك ناتوانن بەرنامەكانی، (YouTube-Gmail- Google Play-Chrome- Google Maps)، بەكاربهێنن.
لە ئێستا بەرپرسانی باڵای چین بەدوای جیگرەوەدا دوەگەڕێن و ناشی شارنەوە كە ئیشكردن بەبێ‌ ئەندرۆید كاریگەری تەواوی دەبێت و داواش لەبەرپرسانی ئەمریكا دەكەن باجی گومرگی لەسەر كۆمپانیاكانیان هەڵگرن.

ئاینەر تەنگێن - ڕاوێژكاری حكومی و ئابوری چین ڕایگەیاند، لە ڕاستیدا هیچ شتێكی باش لەم بارودۆخەدا نایەتەكایەوە، چونكە ناتوانن ئەو خزمەتگوزاریانە بەكاربێنن، دەشڵێت ئەو گرفتە بۆ ناوخۆی چین ئاساییە بەڵام بۆ دەرەوەی چین گرفتە و كاریگەری دەبێت. داواش لە ئیدارەی ترامپ دەكات ئەو باجانە لەسەر كۆمپانیاكان ڕابگرێت.

لای خۆیەوە، لو كان - نوێنەری ڕەسمی كاروباری دەرەوەی چین بە كەناڵ 24ی ڕوسی ڕایگەیاند،سزاكانی ئەمریكا تەنها زیان بە ئابوری چین ناگەێنێت بەڵكو كاریگەری لەسەر ئابوری جیهان دەبێت و سەرجەم وڵاتان زەرەرمەند دەبن.

هاوكات، بەپێی ڕاپۆرتێكی كەناڵی بی بی سی ئەوسزایانە تەنها زیان بە ئابوری چین ناگەێنێت بەڵكو زیان بە ئابوری ئەمریكاش دەگەێنێت، بەپێی زانیاری ڕاپۆرتەكە ئەو كۆمپانیایانەی كە پەیوەندیان بە هواوی چینیەوەهەیە ساڵانە 11 ملیارد دۆلار زیان بەردەكەوێت.

150 كۆمپانیای ئەمریكیش كە لە نێویاندا، كۆمپانیای ئەدیداس و نایك هەیە، لە نامەیەكدا داوا لە دۆناڵدترامپی سەرۆكی ئەمریكا دەكەن باجی گومرگی لەسەر كۆمپانیان چینیەكە هەڵگرێت، چونكە بەپێی لێكدانەوە و هەڵسەنگاندنەكانیان ساڵانە 7 ملیار دۆلار زیانیان بەردەكەوێت.

سزاكانی ئەمریكا دوای ئەوەهات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا باری نائاسایی نیشتمانیی لە وڵاتەكەی ڕاگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی تۆڕەكانی كۆمپیوتەری وڵاتەكەی لە ئەگەری هەر هێرشێكی ئەلەكترۆنیی دەرەكی.

كۆمپانیای هواویی چینی ساڵی 1987  دامەزرێنراوە، سەرەتا كۆمپانیایەكی بچوك بووە، بەڵام ئێستا یەكێكە لە كۆمپانیا زەبەلاحەكانی جیهان، ئەمەش ڕەهەندێكی سیاسیی پێ داوە و بۆتە هۆی قووڵبوونەوەی ململانێكانی  ئەمریكا و چین كە لە ئێستادا بەململانێیەكی ئابوری تونددا تێدەپەڕن.


453 جار خوێندراوەتەوە