بەپەلە

ads top

ڤیدیۆ؛ مانگێكی ده‌ستكرد له‌ رێگه‌ی كامێراوه‌ دیمه‌نی گۆی زه‌وی تۆمار ده‌كات

01:25 - 21/05/2019
زانستی

کۆمپانیای سینی بەریتانی ئاشکرایدەکات، بۆ یەکەمینجار لە جیهاندا مانگی دەستکردنی میسری "EgyptSat-A" ڤیدیۆی رووی گۆی زەوی بە تەکنیکی 4K تۆمار بکات.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەریای سپی و دەریای ناوەڕاست و دەریای سور بە کوالێتی بەرز گیراوەو کۆمپانیەکەش باس لەوەدەکات کە مانگە دەستکردەکە لە 6 کامێرا پێکهاتووە کە دوانیان بە کۆمپیتەرەوە بەستراوە و کۆنتڕۆڵ دەکرێت و سەلماندی کە سەرکەوتوبوو لە تۆمارکردنی ڤیدیۆی رووی زەوی بە کوالێتی 4K.

لەسەر داوای وڵاتی میسر، مانگی دەستکردنی میسری "EgyptSat-A" لەلایەن کۆمپانیای Energya روسی بۆ ئامێرو موشەکی ئاسمانیەوە دروستکراوەو روسیا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لە وڵاتی کازاخستانەوە رەوانەی ئاسمانی کردووە.

مانگی دەستکردنی میسری "EgyptSat-A"بە سیستمی کارەبایی پێشکەوتوو کاردەکات، لەگەڵ باتری خۆری سەردەمو کێشی یەک تەنە و دەتوانێت 11 ساڵ کاربکات و بە دەوری گۆی زەویدا بسوڕێتەوە.

2410 جار خوێندراوەتەوە