بەپەلە

ads top

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشتی وەزیری دارایی دەكات

12:36 - 21/05/2019
عێراق

ئەحمەد حاجی رەشید: بانگهێشتەكە بۆگفتوگۆكردنە لەبارەی موچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێم

بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پشكی هەرێم لەیاسای بودجەی 2019ی عێراق لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی وەزیری دارایی حكومەتی عێراق دەكات.

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە KNNی راگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەكەیان بانگهێشتی  وەزیری دارایی حكومەتی عێراق  دەكات.

سەبارەت بە ناوەڕۆكی بانگهێشتەكەش ئەحمەد حاجی رەشید، رایگەیاند: بانگهێشتەكە تایبەت بەئاراستەكردنی پرسیار بۆ وەزیری دارایی حكومەتی عێراق سەبارەت بە بڕگەی جیم-ی مادەی 10ی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019  كەتایبەت بەموچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چۆنیەتی خەرجكردنی پشكی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵی عێراقدا.

988 جار خوێندراوەتەوە