بەپەلە

ads top

عەلی توانا کۆچی دواییکرد

11:23 - 21/05/2019
کوردستان

هونەرمەندی ناسراوی کورد عەلی توانا، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.  

 

هونەرمەند عەلی توانا، یەکێک بوو لە چیرۆک نووسە نوێگەرەکانی کورد و لە ساڵی 1959و 1960و 1961پێنج چیرۆکی نووسیووە.

عەلی توانا لە ساڵی 1970لەگەڵ هونەرمەند جەلیل زەنگەنە، تێکەڵی کاری هونەری دەبێت و شانۆی "شێخ تەپلە رەش" دەنووسێت و رۆڵیش لە شانۆکەدا ده‌بینێت.

هونەرمەند عەلی، توانا لە ساڵەکانی 1971تا سێ ساڵ وەک ئەکتەر دەرکەوت و دواتر 1974دا دەچێتە دەرەوەو تێکەڵی شۆڕش دەبێت.

هونەرمەند عەلی توانا لە ساڵی 1943 لە گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی لە دایک بووەو بەشدرای چەندین درامای کوردی کردووە لەوانە (رەشەی پۆلیس) و تیایدا  
سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێناوە.

2328 جار خوێندراوەتەوە