سەرۆك كۆماری ئێران وەڵامی دۆناڵدترەمپ دەداتەوە

10:57 - 21/05/2019
جیهان

حەسەن رۆحانی: ئێستا كاتێكی گونجاو نیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ

حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، دەداتەوە و رایدەگەنیت، ئێستا كاتێكی گونجاو نیە بۆ گفتوگۆ.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران، ئێرنا لە زاری حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەوە بڵاویكردەوە، تاران لەگەڵ ئەنجامدانی گفتوگۆدایە، بەڵام بارودۆخی ئێستا گونجاو نیە بۆ ئەنجامدانی دانوستان و گفتوگۆ.

رۆحانی راشیگەیاند: لەئێستادا بژاردەی سەرەكیان بریتیە لە بەرگریكردن.

لێدوانەكەی رۆحانی دوای ئەوە دێت، كە دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیی  واشنتۆنی بۆگفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەربڕی بەو مەرجەی بەرپرسانی حكومەتی تاران داوا بكەن.

4898 جار خوێندراوەتەوە