بەپەلە

ads top

بەغداد رەزامەندی پیشانداوە تا شەش مانگی تر هەرێم خۆی سەرپەرشتی خاڵە گومرگیەكانی بكات

09:33 - 21/05/2019
ئابوری

بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم: رادەستكردنی خاڵە گومرگییەكان زیانی ئابوری بە هەرێم ناگەیەنێت

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی ناوەندی رەزامەندی دەربڕیوە تا شەش مانگی تر سەرپەرشتیكردنی خاڵە گومرگییەكان لای هەرێمی كوردستان بێت.

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە KNNی راگەیاند: حكومەتی هەرێم داواكارییەكی لە بارەی سەرپەرشتیكردنی خاڵە گومرگییەكان ئاڕاستەی حكومەتی عێراق كردووە، كە تاوەكو شەش مانگی تر رادەستكردنی ئەو خاڵە گومرگیانە دواخرێت و حكومەتی ناوەندیش رەزامەندی لەسەر دواخستنەكە دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوای ئەو شەش مانگە ئەگەر كارە كارگێڕی و یاساییەكان تەواو كران، ئەو كاتە خاڵە گومرگییەكان رادەستی بەغدا دەكرێن و لە وانەشە جارێكی تر درێژ بكرێتەوە.

وتیشی، رادەستكردنی خاڵە گومرگییەكان، لە رووی ئابورییەوە هیچ زیانێك بە هەرێم ناگەیەنێت و هیچ جیاوازییەك رونادات، تەنیا سەرپەرشتیكردنەكە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە دەبێت، بەڵام لە رووی كارگێڕییەوە هەرێمی كوردستان كارەكان رادەپەڕێنێت.

521 جار خوێندراوەتەوە