بەپەلە

ads top

لەزگەیەك جەستەی مرۆڤ لە گەرما و سەرما دەپارێزێت

09:08 - 21/05/2019
هەمەڕەنگ

زاناكان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا لەزگەیەکی زیرەکیان دروستکرد، كه‌ له‌سه‌ر قۆڵ ده‌به‌سترێت و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ پله‌ی گه‌رمی و ساردی جەستەی مرۆڤ ده‌پارێزێت، بە جۆرێك كه‌سه‌كه‌ هەست بە گەرما و سەرما نەکات.


ماڵپەڕی "مه‌یل ئۆنلاین" بڵاویكرده‌وه‌، ئامێره‌كه‌ پێنج سانتیمەتره‌و، وەك ڕێکخەری پلەی گەرمی جەستە کاردەکات، دەتوانرێت لە ماڵەوە یان لە شوێنی کار و تەنانەت لە کاتی جوڵەشدا بەکاربهێندرێت و ئەم ئامێرە پاترییەکی نەرمی تێدایە کە توانای نوشتانەوەی هەیە، یارمەتیدەرە لە دروستکردنی وزەی پێویست بۆ ئامێرەکە تا بتوانێت جەستە گەرم بکاتەوە یان فێنکی بکاتەوە.

 

 

ماڵپەڕی  ئاماژه‌ی به‌وشكرد، لەزگەكه‌ لەلایەن کۆمەڵێك زانا لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە شاری سان دێیگۆ داهێندراوە، مەبەستیان لە دروستکردنی ئەوەیه‌، کە بتوانن جەستە گەرم بکەنەوە یان فێنکی بکەنەوە، بۆ ئەوەی لە پلەیەکی گەرمی نمونەییدا بمێنێتەوەو به‌پێی ئاره‌زووی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كاری دێنێ.

د. ساهنلی هۆنگ کە بەشداربووە له‌ توێژینەوەکەدا رایگه‌یاند: لەزگەیەکی بچوك کە دەتوانێت لەژێر جلەکانت یان لە سەر جلەکانت به‌كاری بێنی، هەموو بەشەکانی جەستەت گەرم دەکاتەوە یان فێنکی دەکاتەوە، وەكو پشت، مل، قاچەکان و دەستەکان لە ماوەیەکی کەمدا.

 

162 جار خوێندراوەتەوە