بەپەلە

ads top

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق: عادل عەبدولمەهدی تەئكیدی كردەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابڕێت

07:59 - 20/05/2019
عێراق

بەهار مەحمود: عادل عەبدولمەهدیمان لە پێنەدانی پارەی جوتیارانی هەرێم ئاگادار كردوەتەوە

بەهار مەحمود, ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایدەگەیەنێت: لە سەردانی فراكسیۆنە كوردییەكان بۆ لای عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق, پێی راگەیاندوون: كە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت و نابڕدرێت.

ئاشكراشیكردوە، كە یەكێكی تر لە تەوەرەی گفتوگۆكانیان، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، پرسی پێدانی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بوەو سەرۆك وەزیران رایگەیاندوە: پارەی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵ راستەوخۆ خەرج دەكرێت و پارەی گەنمی ساڵانی پێشووش چارەسەری بۆ دەدۆزنەوە.

1365 جار خوێندراوەتەوە